Accessibility links

کێری و زه‌ریف جارێکیتر کۆ ده‌بنه‌وه‌


وتو وێژه‌کان له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێرانه‌وه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ رۆژی دووه‌م له‌ نێوان جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران مه‌حه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ سویسرا به‌رده‌وام بوو.

کۆبۆنه‌وه‌که‌ پاش کۆبۆنه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه یان‌ بوو له‌ ده‌مێکدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ نزدیک بوونه‌وه‌‌ به دارشتنی‌ به‌رنامه‌ گشتی بۆ رێکه‌وتنێک که‌ له‌ به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران دڵنیا بن که‌ بۆ مه‌به‌ستێکی ئاشتیانه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێونکردنه‌وه‌ی سزا ئابوریه‌کان که‌ زیانی به‌ ئابوری وڵاته‌که‌دا گه‌یاندووه‌،

کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ووتی هێشتا روون نییه‌ ئاخۆ هه‌ردوو لا بتوانن بگه‌ن به‌ چوارچێوه‌ی رێکه‌وتنامه‌یه‌ک تا کاتی کۆتایی دیاریکراووی که‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌یه‌.

کاربده‌سته‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی ئێران هێشتا پێویستی به‌ هه‌ندی بژاردی سه‌خت و پێویسته‌‌.

XS
SM
MD
LG