ڕێـکخراو و پارتیـیه‌کانی ئامه‌د به چه‌ندان شێوه کۆمه‌ڵ کوژی هه‌ڵه‌بجه‌یان یادکرده‌وه.
له ئه‌مسـاڵدا په‌یکه‌ری کۆمه‌ڵ کوژی ڕۆبۆسکی له ناوچه‌ی په‌یاسێ له ئامه‌د بووه ناوه‌ندی یادکردنه‌وه‌که.
گه‌نجان که له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردسـتانه‌وه بۆ ئامه‌د هاتبوون و به‌شداریـیان له کۆنفرانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان ده‌کرد، له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵ کوژیـیه‌که‌یان یادکرده‌وه و سه‌رزه‌نشتیان کرد.
خه‌جیجیان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئامه‌د ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.