Accessibility links

جاسم موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه‌: کاتێک ئه‌مریکاییه‌کان نیگه‌رانییان له‌ ئێران هه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤیان چییه‌

  • Balen Salih

هه‌ندێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ له‌شکرییه‌کان له‌وبڕوایه‌دان کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی شاری تکریت ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ شکستی چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ شوێنه‌کانی تری عێراقدا، شاری موسڵ به‌ نمونه‌.

شیکه‌ره‌وه‌ سیاسیه‌کانیش به‌ دووری نازانن ته‌نانه‌ت گرتنه‌وه‌ی شاری تکریت ببێته‌ مایه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان له‌ عێراقی به‌شه‌ڕ وێرانبوودا.

جاسم موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه‌

جاسم موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه‌

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، نکوڵی ناکات له‌ بوونی وه‌ک ده‌ڵێت "تا ئه‌ندازه‌یه‌ک دڵه‌ڕاوکێی عێراقیه‌کان و به‌ تایبه‌تیش سوننه‌ ئاینزاکان له‌م ڕه‌وشه‌دا."

جاسم موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه ده‌ڵێت ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کاندا هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ به‌غدا نه‌ک له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ده‌شڵێت له‌ مه‌یدانه‌کانی جه‌نگ و له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکریه‌کانی تکریتدا (وه‌ک ده‌ڵێت بۆ خۆی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا بووه‌) ئێرانیه‌کان نه‌بینراون، به‌ڵکو حه‌شدی شه‌عبی و له‌شکری عێراق شه‌ڕه‌که‌ ده‌که‌ن و سه‌رکرده‌ ئێرانیه‌کان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ عێراقیه‌کاندا کارده‌که‌ن و ڕاوێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.

ئه‌لعه‌تیه‌، گله‌ییش ده‌کات له‌وه‌ی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان هیچ هاوکاری و کۆمه‌کێکیان به‌م شه‌ڕانه‌ی تکریت نه‌کردووه‌ وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات زۆر گرنگ و زۆریش پێویستن.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جاسم موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌ کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG