Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: ئه‌ردوگان له‌ دوو که‌ناڵی پۆپۆلیستی و پراکتیکه‌وه‌ کار ده‌کات

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

له‌ ده‌مێکدا وتو وێژه‌کانی ئاشتی له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و نوێنه‌رانی کورد له‌ باکور پێش ده‌چێت و زۆرێک به‌ گه‌شبینه‌وه‌ ده‌رواننه‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، ئه‌ردوگان کاتژمێره‌که‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2005 و دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ کێشه‌یه‌ک به‌ ناوی پرسی کورد له‌ تورکیادا نییه‌. ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێ چی پێمان بڵی؟

حاتم مه‌نبه‌ری نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و قسه‌ی دوێنی ئه‌ردوگان کردوویه‌تی بکات به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ له‌ راستیدا هه‌موو شتێک له‌ سه‌ر بنه‌مای هیچ دانراوه‌. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من له‌و بروایه‌دام ئه‌ردوگان له‌ دوو که‌ناڵ کار ده‌کات، یه‌کێکی که‌ناڵی پۆپۆلیستیه‌ که‌ به‌ جۆرێک ده‌یه‌وێ له‌ ناو کۆمه‌ڵگای زۆرتر دژه‌ کوردی تورکیا دا جێگای خۆێ بهێلێته‌وه‌ وه‌ له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ که‌ناڵێکی پراکتیکه‌وه‌ کار ده‌کات. سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه‌کانی دیمێرتاش له‌ قسه‌کانی ئه‌ردوگان، کاک حاتم ده‌لێت بێجگه‌ له‌ دیمێرتاش پێشتر رێبه‌رانی په‌که‌که‌ و رێبه‌رانی دیکه‌ی باکور ئه‌م قسه‌یان کردووه‌ که‌ ئه‌وان رۆڵی پۆلیسی چاک و به‌د ئه‌گێڕن، له‌ لایه‌که‌وه‌ ئه‌ردوگان وه‌کو پۆلیسێکی به‌د هه‌ره‌شه‌ ده‌کا، که‌سانێکی دیکه‌ بۆ نموونه‌ داوود ئۆغڵو رۆڵی پۆلیسی باش و نه‌رم و ئارام ده‌گێرێت، ئه‌م دووانه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌و قسه‌ییه‌ی من ئه‌سه‌ڵمێنی که‌ ئه‌ردوگان ئه‌گه‌ر له‌ جێگه‌یه‌کدا به‌ کرده‌وه‌ خه‌ریکی به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م کاره‌یه‌، به‌ ده‌م ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌ بدوێت که‌ ره‌نگه‌ رووی له‌ کورد نه‌بێت".

XS
SM
MD
LG