27 هه‌مین سـاڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له شـاری دهۆک یادکرایه‌وه و خه‌ڵکی له کاژمێر 11 ی به‌یانی بۆ ماوه‌ی پـێـنج خوله‌ک به‌بێ ده‌نگی وه‌سـتان بۆ ڕێز له قوربانیـیانی ئه‌و کاره‌سـاته گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها هاتووچۆی ئۆتۆمبیل له شه‌قامه‌کاندا له‌و ماوه‌یه وه‌سـتا وه‌ک نه‌ریتێـکی سـاڵانه له 16 ی مانگی سێ‌دا.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دهۆک له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.