وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێشـتا وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا بکرێت، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێک له‌وه‌ی جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـێویسته دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا بکرێت تاوه‌کو ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزرێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ئاماژه‌ی بۆ لێدوانێـکی پێشـووی لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا کرد که له کۆتایـیه‌کانی مانگی دوودا گوتبووی ده‌بێت وتووێژه‌کان که‌سانی سه‌ر به ڕژێمی سوریا و ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شـداری بکه‌ن به مه‌به‌سـتی پێـکهێنانی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوو که نابێت به‌شار ئه‌سه‌د تیایدا به‌شدار بێت.
به‌ریتانیاش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌که‌ی جان کیری، گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی " له ئاینده‌ی سوریا شوێنێـک بۆ ئه‌سه‌د نیـیه و هه‌ر وه‌کو چۆن هه‌فته‌ی ڕابردوو فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، به‌ریتانیا هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت له فشارخستنه سه‌ر ئه‌سه‌د له ڕێگه‌ی سزاکان تاوه‌کو له کاره توندوتیژیـیه‌کانی بوه‌ستێت و دانوسـتاندنێـکی ڕژد له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا ئه‌نجام بدات."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێدوانه‌که‌ی جان کیری بڵاوکرده‌وه و له زاری ماری هارڤ خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که گوتی هیچ گۆڕانکاریـیه‌ک به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌هاتووه و جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ئه‌سه‌د هیچ ئاینده‌یه‌کی له سوریادا نابێت.
له سوریاش، به‌شار ئه‌سه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی" هێشتا گوێمان له قسه ده‌بێت و ده‌بێت چاوه‌ڕێی کرده‌وه ببین و ئه‌و کاته بڕیار بده‌ین."