Accessibility links

مێزگرد: پره‌نسیپی ڕه‌وایی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کانتۆنی جزیره‌دا

  • Balen Salih

هه‌ڵبژاردن له‌ کانتۆنی جزیره‌

هه‌ڵبژاردن له‌ کانتۆنی جزیره‌

کانتۆنی جزیره‌ له‌ ڕۆژئاوا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی خۆیی کرد له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سنوری خۆیدا.

هه‌ندێک له‌ ناوچه‌کانی کانتۆنی جزیره‌ هه‌ڵبژاردنیان تیادا نه‌کرا به‌هۆی شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌.

تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م مێزگرده‌ هێشتا واده‌یه‌ک دیار نه‌کراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌دا.

که‌مال چۆمانی

که‌مال چۆمانی

ته‌ڤگه‌ری جڤاکی دیموکراسی (ته‌ڤده‌م) که‌ له‌ 17 لایه‌نی سیاسی و ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی سیڤیلی پێکهاتووه‌ وه‌ به‌شداربوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کرد.

میوانه‌کانی مێزگرد:

که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی

یه‌کێک له‌ پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئایا به‌شداری نه‌کردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا گومان و پرسیار ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردنه‌کان؟

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بکه‌وینه‌ وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ بشزانرێت ئایا بایکۆت کردنی لایه‌نه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ نیشتیمانیه‌ی کوردی سوریا بڕیارێکی خۆیی بووه‌ یان بڕیاره‌که‌ له‌ژێر کاریگه‌ری و فشاری لایه‌نی ده‌ره‌کیدا بووه‌.

هه‌رچۆنێک بێت له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت پرۆسه‌که‌ تاک لایه‌نه‌ بووه‌ و هه‌رگیزیش جێی قه‌بوڵ کردن نییه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG