Accessibility links

د.ئه‌حمه‌د مه‌حمود: خوازیارین ته‌واوی فراکسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مان پشتیوانی له‌ گه‌نجان بکه‌ن


دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حموود

دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حموود

مامۆستایه‌کی زانکۆ پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ که‌ تیایدا سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر باشکردنی ژیانی گه‌نجان و به‌شداری پێکردنی زیاتری گه‌نجان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا.

دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود ڕاگری فاکه‌لتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌ زانکۆی ڕاپه‌ڕین له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ پرۆژه‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت "هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بیه‌وێت گه‌شه‌ بکات ده‌بێت کار له‌سه‌ر تواناکانی گه‌نج بکات".

هه‌روها ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان زۆر له‌ بار نییه‌ به‌ڵام پێی وایه‌ بتوان له‌ ناو په‌رله‌ماندا لۆبی بۆ بکه‌ن و پشتیوانی به‌ ده‌ست بێنن بۆ په‌سه‌ند کردنی.

ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود

XS
SM
MD
LG