Accessibility links

شێرزاد عه‌زیز: گه‌رچی داعش له‌ کرده‌وه‌دا هێزێکی درنده‌یه‌ به‌ڵام قابیلی تێک شکانه‌

  • Jani Diylan

Shirzad Aziz

Shirzad Aziz

له‌و رۆژه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی - داعش له‌ سوریا و عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆرا و جۆر بۆ هێز و توانایی کراوه‌. که‌سان و لایه‌نانێک وه‌کو هێزێکی زه‌به‌لاح لێ دروانن و که‌سان و لایه‌نانێکی تریش به‌ چاوێکی نزمتر ته‌ماشای ده‌که‌ن. ئایا داعش زۆرتر له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ گه‌وراتر کراوه‌ته‌وه‌؟

شێرزاد عه‌زیز سه‌رنووسه‌ری مه‌ڵپه‌ری مالمۆ کورد له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " له‌وانه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ له‌سه‌ری، هه‌ندێک پێ وایه‌ له‌ رێ ڤیدیوه‌کان و ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه‌ داعشی پێ گه‌وره‌ کراوه‌ته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و کرده‌وانه‌ی داعش بکه‌ین که‌ له‌ ته‌مه‌‌نی خوێدا کردوویه‌تی که‌م نییه‌ و تاوانی گه‌وره‌ و بێ وێنه‌ی ئه‌نجام داوه‌. کاک شێرزاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵام داعش هێزێکه‌ قابیلی تێک شکانه‌، ئه‌گه‌ر له‌ عێراق یان له‌ باشوری کوردستان گه‌وره‌ کرابێ یان ده‌ستی کوشندده‌ی وه‌شاندبێت، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌موو بینیمان له‌ کۆبانی له‌سه‌ر ده‌ستی ژنی کوردا ئه‌و هێزه‌ تێک شکا و ژنی کورد شوێن به‌ شوێن به‌ دووای داعش دایه‌".

XS
SM
MD
LG