Accessibility links

قادر عه‌زیز: چه‌ک و مرۆڤ گرینگن به‌لام ئه‌و که‌سه‌ی شه‌ر ده‌کات ده‌بێت به‌ قه‌ناعه‌ت و بیروباوه‌ر شه‌ر بکات

  • Jani Diylan

Qadir Aziz

Qadir Aziz

له‌شکه‌ری عێراقی که‌ بۆ سا‌ڵه‌هایه‌ له‌ پێکهاته‌ جۆرا و جۆره‌کانی نه‌ژادی و ئاێینیه‌کانی عێراق پێکهاتووه‌ وه‌ به‌ یه‌کێک له‌ له‌شکه‌ره‌ به‌ هێزه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب ناسرابوو وه‌ 8 ساڵ شه‌ری ئێرانی کرد، ‌ بۆ ئه‌مرۆ به‌رگه‌ی رێکخراوه‌یه‌ک وه‌کو داعش ناگرێت.

قادر عه‌زیز سکرتێری پارتی ئاێینده‌ی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ هۆکاری زۆر بوو، دیاره‌ ئه‌و له‌شکه‌ره‌ی که‌ ئێستا باسی ده‌که‌ین ئه‌و له‌شکه‌ری سه‌رده‌می سه‌دام نه‌بوو، ئه‌م له‌شکه‌ره‌ دووای رووخانی سه‌دام و هه‌ڵوشانه‌وه‌ی درووست کرا، که‌ له‌شکه‌رێکی نیشتمانی نه‌بوو. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هێرشی داعش زۆر خێرا بوو و وه‌کو راپه‌رینێک بوو بۆ سونییه‌کان له‌ ناوچه‌ سوننی نشینه‌کان وه‌ به‌شێکی زۆر له‌ سه‌رکرده‌کانیشان له‌ ژێره‌وه‌ خیانه‌تیان کرد وه‌ دلسۆز نه‌بوون، جگه‌ له‌و هه‌ره‌شه‌ و گوره‌شه‌ و داعش له‌ په‌لاماره‌که‌دا به‌ کاری هێنا، ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک هۆکاری تر بوو که‌ ئه‌و سوپایه‌ نه‌توانی شه‌ر بکا وه‌ نه‌توانی به‌رگری بکا وه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ بینیمان داعش له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به‌ خێرایی توانی ئه‌و ناوچانه‌ بگرێ به‌ تاێبه‌تی شارێکی گه‌وره‌ وه‌کو موسل".

XS
SM
MD
LG