Accessibility links

کوڕێکی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بڕیاری زیندانیکردنی له‌سه‌ر ده‌درێت


ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆکی پێشوی ئێران

ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆکی پێشوی ئێران

ده‌مڕاستێکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ده‌ڵێت کوڕی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی دراوه‌ به‌سه‌ردا به‌ تاوانه‌کانی په‌یوه‌ندییان به‌ ئاسایش و به‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌م ده‌مڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران تاوانه‌کانی له‌سه‌ر مه‌هدی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی دیار نه‌کردووه‌.

به‌ڵام غولام حوسه‌ین موحسینی ده‌ڵێت ڕێگه‌ له‌ ڕه‌فسه‌نجانی ده‌گیرێت له‌وه‌ی له‌ پۆسته‌ گشتیه‌کاندا کار بکات.

له‌و نوسینه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییدره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ غولام حوسه‌ین ده‌ڵێت مه‌هدی ڕه‌فسه‌نجانی ته‌نها 20 ڕۆژی له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌م بڕیاره‌ی دادگادا.

مه‌هدی ڕه‌فسه‌نجانی دووه‌م کوڕه‌ گه‌وره‌ی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانیه‌، پێشتر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م گیرا به‌ر له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌ بێت به‌ تاوانی هاندانی پشێوی له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که‌ تیایدا سه‌رۆکی توندڕه‌و مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

هه‌ر له‌و کاته‌شه‌وه‌ که‌ ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی پشتیوانی له‌ ڕکابه‌ره‌ ریفۆرمیسته‌که‌ی ئێران کرد، ئیتر که‌س و کاره‌که‌ی که‌وتنه‌ به‌ر فشاری جۆراوجۆره‌وه‌.‌

XS
SM
MD
LG