کۆشکی سپی ده‌خوازێت کۆنگرێس ڕابگرێت له ده‌ستوه‌ردانه دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا که سه‌باره‌ت به تواناییه ناوکیه‌کانی تارانه.
دنیس مه‌کدۆنه‌ف، سه‌رۆکی کارمه‌نده‌کانی کۆشکی سپی له نامه‌یه‌کدا ئاگاهی داوه به کۆنگرێس که دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه ناردوویه‌تی و ده‌ڵێت دواخستنی هه‌ر به‌رنوسێک که پێویستی به په‌سه‌ندکردن هه‌بێت له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ر ڕێکه‌وتنێک بێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌وا کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی دانوستاندنه‌کانی تایبه‌تن به توانایی ناو‌کی ئێران.
جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یهکگرتوهوهکانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشتۆته سویسرابۆ به‌شداریکردن له گه‌ڕێکی تری وتووێژه‌کاندا له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا.
ئه‌م وتووێژانه‌ش وه‌ک هه‌وڵن بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی به‌ر له‌و واده‌یه‌یه بۆ 31 ی ئه‌م مانگی سێیه دانراوه.
له لێدوانه‌که‌یدا له کۆنفرانسی لوتکه‌یی ئابوری له شه‌رم ئه‌لشه‌یخ ی وڵاتی میسر له‌سه‌ر ئه‌م وتووێژانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گوتوویه‌تی هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون هه‌ن به‌ڵام هێشتا که‌لێنیش ماونه‌ته‌وه له نێوانیاندا که به که‌لێنی گه‌وره و گرنگ ناودێری کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته ئێران بڕیار له بژاره‌ی گرنگی خۆی بدات له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی دانوستاندنه‌کاندا.
به‌ڕێز کیری له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کۆنگرێس مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستکاری ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان ڕێبه‌رانی وڵاتان بکات.