Accessibility links

عه‌بدوڵڵا حیجاب: ئێران و عێراق به‌ره‌و پێکهێنانی یه‌کێتیه‌کی سیاسی ده‌چن.


چه‌ند ڕۆژ‌ی ڕابردوو هه‌ندێک لێدوانی سه‌رنج ڕاکێش له‌به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ بڵاوبوه‌وه‌، له‌وانه‌ ووته‌کانی عه‌لی یونسی ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی و حه‌سه‌ن هانی زاده‌ سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران.

یونسی ڕایگه‌یاند ئیران "له‌ ئێستادا ئیمپراتۆریه‌ته‌ وه‌ک چۆن له‌مێژوودا به‌وشێوه‌یه‌بوه‌ و به‌غدا پایته‌ختی ئه‌م شارستانیه‌ته‌ی ئێمه‌یه"‌.

له‌لایه‌کی که‌وه‌ حه‌سه‌ن هانی زاده له‌ووتارێکی ‌شیکاریدا هێڕشی تووندی کرده‌ سه‌ر ووڵاتانی عه‌ره‌ب و ڕه‌خنه‌ی له‌مانه‌وه‌ی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بدا گرت‌، به‌وپێ‌یه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی عێراق شیعه‌ن‌ و په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌بی ئالبه‌یت ده‌که‌ن، له‌نوسینه‌که‌یدا داوای کردوه‌ کاتی ئه‌وه‌هاتوه‌ عێراق خۆی له‌نێوان عروبه‌ی ساخته‌و ئیسلامی ڕاستیدا یه‌کلاکاته‌وه‌ و بڕیار بدات.

به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئێران ناڕه‌زایی خۆیان له‌م لێدوانانه‌ ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت 21 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران داوای دوڕخستنه‌وه‌ی ڕاوێژکاره‌که‌ی ڕۆحانیان کرد.

ئایا له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ ئه‌م لێدوانانه‌ چی ئه‌گه‌ێنێت؟، ئایا ئه‌ندامانی شورا ئه‌توانن فشارێکی وا دروستکه‌ن و ڕاوێژکارێکی ڕۆحانی دورخه‌نه‌وه‌؟، ئایا ئه‌م لێدوانانه‌ درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕکه‌به‌ریه‌ تایه‌فه‌گه‌ریه‌ی نێوان شیعه‌وه‌ سونیه‌ بۆ زیاتر له‌ 1400 ساڵه‌ هه‌یه‌، یاخوود ململانێی سیاسیه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایان ئێرانه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌تی پیشوی ئێران.

ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ عبدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌را‌ست له‌نه‌رویجه‌وه‌، ووریا کاڵێ سازی داوه‌.

XS
SM
MD
LG