Accessibility links

کۆماس شه‌هبازی: ڕاگه‌یاندنه ناڕه‌زایی ئامێزه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌ کاروباری دراوسێکاندا

  • Balen Salih

کۆماس شه‌هبازی

کۆماس شه‌هبازی

هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانیه‌کان له‌ کانتۆنی جزیره‌ به‌هۆی به‌شداری زۆری ده‌نگده‌رانه‌وه‌ درێژکراوه‌ته‌وه‌ و بنکه‌کانی ده‌نگدان تا کاژمێر 10 ی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی کراوه‌ بوون.

ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ کانتۆنی جزیره‌ بکرێت وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کۆماس شه‌هبازی باسی ده‌کات هه‌ڵبژاردنی تریش به‌ڕێوه‌یه‌ و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات چونکه‌ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بێگومان که‌موکوڕی تیادا ده‌بێت و ده‌شڵێت تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ هیچ ئه‌نجامێکی فه‌رمی یان نافه‌رمی ده‌نگدانه‌که‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراون.

کۆماس شه‌هبازی که‌ له‌ کانتۆنی جزیره‌یه‌ ده‌ڵێت ناتوانرێت بگوترێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی کانتۆنی جزیره‌ ته‌نها یه‌ک لایه‌ن پێی هه‌ڵستاوه‌، چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت زیاتر له‌ 17 پارتی سیاسی له‌ ته‌ڤگه‌ری جڤاکی دیموکراتی (ته‌ڤده‌م) دا به‌شدارن و هه‌ر بۆیه‌شه‌ ناکرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی 13 ی مانگی 3 وه‌ها باسبکرێت که‌ هه‌ڵبژاردنی پارتێک یان لایه‌نێکی سیاسی بووه‌.

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت " بەڵام‌ ئه‌م هه‌نگاوەی ئێستا لە ژێر ناوی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی جزیرە لە ئارادایه تاكلایەنەیە و بە پێچەوانەی ڕێكەوتنی دهۆكە و ئەم هەنگاوە و هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی تاكلایه‌نه‌ خزمه‌ت به‌ دۆزی كورد و دیموكراسی ناكات و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌."

هه‌ڵبژاردن له‌ قامیشلو

هه‌ڵبژاردن له‌ قامیشلو

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کۆماس شه‌هبازی ده‌ڵێت چه‌ند پارت و لایه‌نێکی سیاسی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه‌ ئه‌مه‌ش مافێکی دیموکراسیانه‌ی خۆیانه‌ بیانه‌وێت به‌شدار بن یان نه‌بن وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی یاسایی و کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش داوایان له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌کان کردووه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شه‌هبازی ده‌شڵێت به‌شداری نه‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا یانی ده‌رفه‌ت بڕین له‌ تواناییه‌کان، وه‌ ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه‌ هیچ ڕێگرییه‌ک هه‌بێت له‌به‌رده‌م به‌شداریکردنی هه‌ر لایه‌نێک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیی و گشتیه‌کانیشدا له‌ ڕۆژئاوا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG