Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا : خه‌سره‌و جاف

  • Balen Salih

خه‌سره‌و جاف

خه‌سره‌و جاف

ئه‌وه‌ی که‌ نکوڵی لێناکرێت له‌ ژیانی فه‌رهه‌نگیدا زمان و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی زمان گه‌ر یه‌کێک نه‌بێت له‌ پایه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وا هیچ گومانێکی تیادا نییه‌ که‌ کۆڵه‌که‌ بنچینه‌که‌یه‌تی.

خه‌سره‌و جاف له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی به‌ چیرۆک نوسین کردووه‌، له‌وێشه‌وه‌ ده‌ست ده‌کات به‌ نوسینی ڕۆمان، هه‌رچه‌نده‌ بڕواشی وایه‌ که‌ نوسینی ڕۆمان یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ سه‌ختترین و دژوارترین ئه‌رکه‌کانی نوسه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که‌ پێویستیه‌کی زۆری هه‌یه‌ به‌ زانینی ته‌واوی سوچ و که‌له‌به‌ره‌کانی زمانی دایک.

خه‌سره‌و جاف

خه‌سره‌و جاف

پێده‌چێت له‌ نوسینی ڕۆمانه‌وه‌ ئه‌ندازیار خه‌سره‌و جاف گه‌یشتبێته ئه‌وه‌ی به‌ ڕژدی بیر له‌ گرنگی زمان بکاته‌وه‌ و بگه‌ڕێت به‌شوێن وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ بزربووه‌کاندا به‌ مه‌به‌ستی به‌کارهێنانیان و گیان به‌خشینه‌وه‌ پێیان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی زمان ئه‌رکی نێوه‌ندی ئه‌کادیمیا و نێوه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌ زمان به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوون یان که‌میی کاریگه‌ری ئه‌و نێوه‌نده‌ زمانه‌وانیانه‌ (ئه‌گه‌ر هه‌بن) بۆیه‌ بۆته‌ ئه‌رکی خاوه‌ن پێنوسه‌کان وه‌ک چۆن به‌شوێن جوانترین و پڕ مانا ترین ده‌قی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، ئاوه‌هاش پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌شتێکی بێ وچاندا بن به‌شوێن پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی زمانی نوسینی خۆیاندا.‌

خه‌سره‌و جاف

خه‌سره‌و جاف

هه‌رچه‌نده‌ هونه‌ری ڕۆمان نوسین له‌ نێو کورددا هونه‌رێکی نوێیه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌ ئه‌ده‌بیه‌کانی تردا، و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ژماره‌ی ڕۆمانه‌ چاپکراوه‌کان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دیوانه‌ شیعریه‌کان و چیرۆک بڵاوکردنه‌وه‌کان که‌مترن به‌ڵام خۆ ده‌بێت بزانین ئایا کورد بووه‌ته‌ خاوه‌نی ڕۆمانێک که‌ تایبه‌تمه‌ندێتی کوردبوونی هه‌ڵگرتبێت؟

هونه‌ر و په‌یکه‌رسازی به‌شێکی گرنگی ژیانی ئه‌ندازیار خه‌سره‌و‌ جافه‌، مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له‌ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بیرۆکه‌ی خۆی بووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی و به‌ سه‌رپه‌رشتی خۆیشی جێبه‌جێکراوه‌.

ئه‌مه‌ بێ له‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی چه‌ندان په‌یکه‌ره‌ و هه‌ر یه‌کێک له‌و په‌یکه‌رانه‌ی گوزارشت له‌ مه‌ینه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌که‌ن. کاتێکیش خه‌سره‌و جاف په‌یکه‌ر بۆ ژن دروست ده‌کات وه‌ک (ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت یه‌کێکیان پێمان ده‌ڵێت ژنی کورد خه‌می هه‌موو دنیای هه‌ڵگرتووه‌ ‌ و ئه‌وی تریشیان یه‌ک به‌ گه‌رووی خۆی هاوار ده‌کات ژن کوشتن به‌سه‌، ماڵه‌که‌شی وه‌ک ده‌گوترێت ده‌کرێت وه‌ک مۆزه‌خانه‌یه‌کی هونه‌ری لێی بڕوانرێت.

خه‌سره‌و جاف چۆن کاری ئه‌ندازیاری و فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه‌ کۆکردۆته‌وه‌؟

ئایا په‌یامی خه‌سره‌و جاف له‌ کاره‌ ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کانیدا هاوشێوه‌ن؟

زمان لای خه‌سره‌و جاف چ بایه‌خێکی هه‌یه‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه‌:

XS
SM
MD
LG