Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: ئه‌مریکاو ئێران به‌ناچاری ئه‌گه‌ر دژیش بن له‌سه‌رمێزی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش کۆئه‌بنه‌وه‌.


ئێران وه‌ک دژه‌ ئه‌مریکا ده‌رکه‌وتوه‌ به‌ڵام هاوڕای ئه‌مرکایه‌و شه‌ری دژی ده‌وڵيتی ئیسلامی تیرۆرست ده‌کات، سعودیه‌ و تورکیا دۆستی ئه‌مریکان و هاریکاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن، پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریکا چۆن ئه‌توانێت ئه‌م باڵانسی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاتانه‌ ڕاگرێت.

هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌کی پرسیاری گه‌وره‌ له‌سه‌ر تورکیا هه‌یه‌، میدیاکان له‌ناوخودی تورکیادا وه‌ک له‌ڕۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی تورکیادا بڵاوکرایه‌وه‌‌ باس له‌وه‌ده‌که‌ن لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌کان ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌یارمه‌تیدانی ده‌وڵيتی ئیسلامی و ڕێگه‌دان بۆنمونه‌ به‌قاجاغبردنی هه‌زاره‌ها به‌رمیل نه‌وت‌، له‌لایه‌کی که‌وه‌ له‌لێدوانێکیدا ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا خاتوو ئه‌نجیڵا میرکڵ ووتی تورکیا بۆته‌ ‌ده‌روازه‌ی ئاسایشی په‌ڕینه‌وه‌ی تیرۆرستان بۆ سوریا و عێراق. هه‌ڵوێستی تورکیا له‌م ململانێ خوێناویه‌دا و هاریکاری کردنی ڕێکخراوێک له‌جیهاندا به‌تیرۆرست ناسراوه‌ بۆ داهاتوو چۆن ‌به‌سه‌ریا ئه‌شکێته‌وه؟، له‌کاتێکدا ئێران شه‌ڕی ئه‌وڕێکخراوه‌ ده‌کات و ڕه‌وایی داوه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ناوچه‌که‌دا په‌یڕه‌وی ده‌کات؟

ئایا بژاره‌کانی کورد چیه‌ خۆی له‌م ململانێیه‌و له‌خاکی دورخاته‌وه، یاخوود به‌هۆی پێگه‌که‌ی تا ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌لایه‌کدا ئه‌که‌وێت ده‌بێت به‌شداربێت؟

ئه‌مه‌ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زووری.

شاره‌زووری ده‌ڵێت: دوای ده‌رکه‌وتنی داعش نه‌خشه‌و هاوکێشه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتوه‌و ووڵاتانی وه‌ک تورکیا و سعودیه‌و وچه‌مسه‌ری سوونی نه‌یانتوانی له‌مناوچه‌یه‌ نماینده‌ی ئه‌مریکابن و داعش بوه‌ نماینده‌ی سونه‌کان، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران وه‌ک نماینده‌و جه‌مسه‌ری شیعی و پیشووتر به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مریکا وه‌ستابوه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌ک دژ بوونه‌وه‌، واته‌ باناچاری هه‌ردووکیان ئه‌گه‌ر دژیش بن له‌سه‌رمێزی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر به‌مه‌ترسیه‌کی‌ هاوبه‌ش کۆئه‌بنه‌وه‌. ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی سازداوه‌.

XS
SM
MD
LG