وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ده‌ڵێت ئه‌و نامه کراوه‌یه‌ی که 47 سیناتۆری کۆماری ناردویانه بۆ ڕێبه‌رانی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی بێ هیچ چه‌ندوچوونێک بێپێشینه بووه.
کیری ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێک له شه‌رملشێخی مسڕ ڕایگه‌یاند "با به ڕوونی بڵێم که نامه‌که ڕاست نه‌بوو ئه‌و یاسا دانه‌رانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه که له نامه‌که نوسیویانه.
ئه‌و نامه‌یه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌کات که سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌رکاتێک بیه‌وێت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ها کۆنگرسیش ده‌توانێ گۆڕانکاری له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بکات.
کێری گوتی له کاتێکدا که دووا مه‌وڵه‌ت بۆ ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێڕان نزیک ده‌بێته‌وه، هێشتا ڕوون نییه ئایه نامه‌که‌ی کۆمارییه‌کان کار ده‌کاته سه‌ر وتووێژه‌کان یان نا.
دیپلۆماتی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک پێشوه‌چوون هێشتا جیاوازی گرنگ هه‌یه. جان کیری گوتی مه‌به‌ست له وتووێژه‌کان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌وه نییه هه‌ر ڕێککه‌وتنێک بکرێت ده‌بێت ڕیککه‌وتنێکی ڕاست و دروست بێت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پێنج زلهێزی سه‌ره‌کی جیهان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سویسرا ده‌ست به وتووێژه‌کان ده‌که‌نه‌وه.