کاربه‌ده‌ستێکی تورکیا ده‌ڵێت هێزی پاسه‌وانیی ده‌ریا ته‌قه‌یان له که‌شتیه‌کی له‌نگه‌ر گرتووی کۆچبه‌ران کردووه و 337 که‌سیان لێ ده‌ستگیر کردوون که زۆربه‌یان په‌نابه‌رانی سوریایین.
ئه‌و په‌نابه‌ره سوریاییانه به هیوای ئه‌وه‌بوون به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بگه‌نه وڵاتی ئیتالیا.
ئه‌حمه‌د چنار، فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی (چه‌نه‌که‌له) ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی پاسه‌وانه‌کانی ده‌ریا ته‌قه‌یان له ژووری ئامێره‌کانی که‌شتیه‌که کردووه پاش ئه‌وه‌ی که‌شتیه‌که ئاگادارکردنه‌وه‌کانی بۆ وه‌ستان فه‌رامۆش کردووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت له نێو سه‌رنشینه‌کانی که‌شتیه‌که که 85 منداڵ و 68 ژنیان تیادایه ئێستا له هۆڵێکی وه‌رزشی چه‌نه‌که‌له دانراون به‌ڵام سێ که‌سی تاقمی که‌شتیه‌وانه‌که ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
زیاتر له 3 ملیۆن که‌س به‌هۆی شه‌ڕی سوریاوه وڵاته‌که‌یان جێهێشتووه.
قاچاغچیه‌کان که‌شتی به‌کارده‌هێنن تا په‌نابه‌ران بگه‌یه‌ننه ئیتالیا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی دۆغان ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی که‌شتیه‌که ڕابگیرێت په‌نابه‌ره‌کان هاواریان کردووه "یان ئیتالیا یان مردن."