وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتی میسره بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ئابوری‌دا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانیه بۆ وڵاتی میسر که له پشێوی سیاسیدایه.
بارێکی توندی ئاسایشی گیراوه‌ته به‌ر هاوکاتی ئه‌م کۆنفرانسه سێ ڕۆژییه که له شه‌رم ئه‌لشێخ ی نیمچه دوڕگه‌ی سینا له‌سه‌ر ده‌ریای سور به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی ئه‌و یاخیبوونه‌یه که بۆته مایه تێکدانی ئابووری وڵاته‌که.
توندڕه‌وانی بنکه‌یان له سینایه که به‌یعه‌یان داوه به ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له‌وه‌تای موحه‌مه‌د ئه‌لمورسی سه‌رۆکی پێشووی وڵاته‌که له کار لادراوه ژماره‌یه‌ک هێرشیان کردووه دژی حکومه‌تی میسر.
عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی، سه‌رۆکی میسر هه‌وڵده‌دات نیشانی بدات که ده‌توانێت توندوتیژیه‌کان سنوردار بکات و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ڕابکێشێت که پێشتر وڵاته‌که‌یان جێهشتووه به‌هۆی گرفت و ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانه‌وه.
سه‌دان ڕێبه‌رانی کارداری و کاربه‌ده‌ستانیش به‌شداری له‌م کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه ئابوریه‌دا ده‌که‌ن له‌وانه گه‌وره دیپلۆماتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌هاش نوێنه‌رانی گه‌وره کۆمپانیاکانی جیهان وه‌ک کۆمپانیای بی پی (بریتیش پترۆلیۆم).