Accessibility links

مه‌لا حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ده‌ڵێت له‌سه‌دا 90 ی تکریت له‌ داعش ڕزگارکراوه‌

  • Haider Kareem

.

.

مه‌لا حه‌سه‌ن محه‌مه‌د گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ زیاتر به‌ سێ ئاڕاستدا هێزی له‌شکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوه‌ندی شاری تکریت‌ هێرشیان کردووه‌ و توانیویانه‌ 90% ی شاره‌که‌ ڕزگاربکه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێسـتا له‌ ژێر ده‌سـتی داعشدا ماوه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی زهوره‌وه‌یه‌ هه‌تا یاریگه‌ی شاره‌که‌‌.

پاشان ئه‌م تاکه‌ ئه‌ندامه‌ کورده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت پاشترین به‌ڵگه‌ بۆ شـکسـتهێنانی داعش له‌ تکریت ئه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌کدارانی پـردی فه‌تحه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پـرده‌ی تکریت به‌ که‌رکوک ده‌بستێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ مه‌ترسیـیان هه‌یه‌ هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ دوایاندا بکه‌ون به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌.

XS
SM
MD
LG