هێزه عێراقیـیه‌کان له شاری تکریت له پـێشڕه‌ویدان سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی بۆمبی چێنراو و ته‌قه‌ی سێره‌گران.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌ڕێـکی توند له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تکریت ڕوویداوه له نزیک کۆشـکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دروسـتکراون.
ده‌شڵێن هێزه‌کان به پاڵپشـتی حه‌شدی شه‌عبی و تۆپـبارانی چڕ و هێرشی ئاسمانی پـێشڕه‌ویـیه‌کی باشیان کردووه له هه‌ردوو قۆڵی باکوری ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵات و ئێسـتا نزیکبوونه‌ته‌وه له ناوه‌ندی شاره‌که، به‌ڵام له قۆڵی ڕۆژئاوا داعش به‌رگریـیه‌کی توند ده‌کات.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه گوتویانه هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق له به‌شی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی تکریت گه‌ڕه‌کی سیناعه و قادسیـیه و گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌کان و فه‌رمانده‌یه‌تی پـۆلیسی سه‌ڵاحدینیان ڕزگارکردووه و له به‌شی باشوری ڕۆژهه‌ڵات ناوچه‌ی عۆجه‌ی تازه و نه‌خۆشـخانه‌ی فێرکاری تکریتیان کۆنترۆڵکردووه.
هاوکات چه‌کدارانی داعش شه‌وی چوارشه‌ممه پـردی ئه‌لفه‌تحه‌ی سه‌ر ڕووباری دیجله‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه. ئه‌م پـرده له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی بێجیـیه و ئه‌و شارۆچکه‌یه به شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ی پارێزگای که‌رکوک ده‌به‌ستێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی 10 ڕۆژه هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی تکریت له داعش ده‌سـتیپـێـکردووه و به ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی تیایدا به‌شداری ده‌که‌ن.