عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه باڵیۆزی خۆی له سوید بانگهێشتکرد پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوید ڕه‌تیکرده‌وه ڕێـکه‌وتنه له‌شـکریـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا نوێ بکاته‌وه.
گابرێل ڤارنستێد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند باڵیۆز ئیبراهیم سه‌عد ئه‌لئیبراهیم بانگهشتی وڵاته‌که‌ی کراوه‌ته‌وه و گوتی حکومه‌تی سوید شه‌وی سێشه‌ممه به‌م بڕیاره‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی زانیوه. گوتیشی هێشـتا په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات نه‌بڕاون.
ئه‌م بڕیاره‌ی سعودیـیه چه‌ند کاژمێرێـک پاش ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا که سوید ڕێـکه‌تنی له‌شـکری له‌گه‌ڵدا نوێ نه‌کرده‌وه، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2005 له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆرکرابوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له سعودیـیه.
به‌پـێی شاره‌زایان ئه‌گه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که مۆربکرایه، ئه‌وا بێ له وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌کان، سعودیـیه ده‌بوو به سێـیه‌م گه‌وره‌ترین کڕیاری چه‌ک له سوید. له سـاڵی 2014 سوید به به‌های 37 ملیۆن یورۆ چه‌کی به سعودیـیه فرۆشتووه.
گرژیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌ی سه‌ند پاش ئه‌وه‌ی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره، سعودیـیه فشاری خسته کۆمکاره‌که تاوه‌کو ڕێگه به خانم مارگۆت ڤاڵسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید نه‌درێت وتارێـک له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا پـێشکه‌ش بکات.
پـێشـتر خانم مارگۆت ڤاڵسترۆم ڕه‌خنه‌ی له سعودیــیه گرت له‌سه‌ر حوکمدانی چالاکوانێـکی سعودی به جه‌ڵدکردن و گوتی ئه‌مه له سزای سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ده‌چێت، ئه‌مه‌ش کاربه‌ده‌سـتانی سعودیـیه‌ی زۆر توڕه کرد.