Accessibility links

ئه‌حمه‌د میره‌: ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا نه‌رم نییه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ نووسان

  • Jani Diylan

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

له‌ هه‌فته‌کانی رابوردوودا رۆژنامه‌وان و پارێزه‌ر خانم ژیار مه‌حه‌مه‌د، یه‌کێک له‌ نووسه‌ران و کارمه‌ندانی گۆڤاری لڤین پریس تووشی روود‌اوێکی هات و چووی ئۆتۆمۆبیلی بوو و زیانێکی زۆری پێگه‌یشت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرا. ئێستاکه‌ گومان له‌وه‌دایه‌ که‌ شیانی هه‌یه‌ ته‌نها رووداوێکی ئۆتۆمۆبیلی نه‌بێت!!

Jiyar Mohammad

Jiyar Mohammad

‌ ئه‌حمه‌د میره نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بارودۆخی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ کوردستاندا کێشه‌ی زۆری هه‌یه‌ وه‌ پێشتریش رووداوی نه‌خوازراوو له‌ کوردستاندا رووی داوه‌ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی شه‌هید هه‌بوه‌، ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا نه‌رم نییه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ نووسان وه‌ هه‌ میشه‌ هه‌وڵ ئه‌دای ئه‌و رێگایانه‌ بگرێته‌ به‌ر که‌ توند و تیژی درووست ئه‌که‌ن. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی بۆیه‌ بوونی گومان یاخود تێروانینی جیاواز سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی که‌ بۆ رۆژنامه‌ نووسان دێنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ جێگاێ خۆیه‌تی، چونکه‌ ئێمه‌ له‌ وڵاتێکدا ئه‌ژێن ئه‌گه‌ری روودانی به‌د و نه‌خوازراوو، ئه‌گه‌رێکه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێت له‌به‌ر چاوی بگرین. سه‌باره‌ت به‌ شیانی ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌ش له‌ جۆره‌کانی تیرۆری سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌، سه‌رده‌شت عووسمان و کاوه‌ گه‌رمیانی بێت کاک ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌بێ هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ له‌به‌ر چاوو بگرین که‌ ئه‌مانبه‌ستێته‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ ره‌نگه‌ ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ کوردستاندا دێته‌ پێشه‌وه‌ رووداوی گوماناوی بن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ ئێمه‌ له‌ پۆلیس و له‌ ده‌زگاکانی ئاسایش به‌ دواداچوونی ده‌که‌ین وه‌ هه‌ر زانیاریه‌کی پێویستمان ده‌ست که‌وێت که‌ بیسه‌لمێنیت رووداوه‌که‌ پێچه‌وانه‌ی رووداوی هات و چۆیه‌ وا ئێمه‌ کاری خۆمانی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ ره‌چاوو بکه‌یت زه‌مینه‌ی یاسایی و زه‌مینه‌ی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردن و ده‌زگاکانی ئاسایش ئه‌وه‌نده‌ له‌ بار نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی باش له‌ دۆسیه‌کان بکرێت"

XS
SM
MD
LG