ئه‌نجومه‌نی خبرگان که به‌رپرسه له هه‌ڵبژاردن و چاودێری کردنی رێبه‌ری باڵای ئێران، له رۆژی سێشه‌ممه وه‌کو سه‌رۆکی نوێ مه‌لایه‌کی توندره‌وی هه‌ڵبژارد.
ئه‌نجومه‌نی خبرگان مه‌حه‌مه‌د یه‌زدی که ته‌مه‌نی 83 ساڵه بۆ تیرمێک تا سه‌ره‌تای ساڵی ئاێینده هه‌ڵبژارد که له‌و ده‌مه سه‌راپای ئه‌نجومه‌ن کۆده‌بێته‌وه له ده‌نگدانێکی تردا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ.
یه‌زدی له کۆێ 86 ده‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن 47 ده‌نگی به ده‌ستهێنا و له سه‌رۆک کۆماری پێشین عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی بردیه‌وه.
یه‌زدی هه‌ر وه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نگهبانه که به‌رپرسه له په‌سه‌ندکردنی کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڤیتۆ کردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت.
هه‌ر له کاتی شورشی ئیسلامی ساڵی 1979 ئه‌نجومه‌نی خبرگان تاکه رێبه‌رێکی هه‌ڵبژاردووه ئه‌وه‌ش ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی پاش مردنی ئه‌یه‌توڵا خومه‌ینی.