وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا ده‌ڵێت 2 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه که به‌شێـک بوون له گرووپێـک به نیازبووه هێرشی تێرۆرسـتی له ئیسپانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی 2 که‌سه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیان هه‌یه، به‌ڵام به ڕه‌چه‌ڵه‌ک مه‌غریبین و له ناوچه‌ی سه‌پته‌ی هاوسنوور له‌گه‌ڵ مه‌غریبدا ده‌سـتگیرکراون.
به‌یانـنامه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه ئه‌و دووانه به‌شێـک بوون له‌و گرووپه‌ی له 24 مانگی مانگی یه‌کدا 4 که‌سیان لێ ده‌سـتگیرکرا که ئه‌وانیش به ڕه‌چه‌ڵه‌ک مه‌غریبی بوون. له کاتی ده‌سـتگیرکردنیاندا ده‌مانچه‌یه‌ک و چه‌ند قه‌مه و ده‌موچاوپـۆشێـک له شوێنه‌کانیان دۆزرانه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسپانیا ناڵێن ئایا ئه‌م گرووپه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌یه یان نا.
یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو پـۆلیسی ئیسپانیا ژنێـکی مه‌غریبـیان ده‌سـتگیرکرد به گومانی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به داعش له سوریا.