کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای حکومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی پـێشووی ده‌زگای موخابه‌رات (میت)، جارێـکی دیکه پـۆسته‌که‌ی وه‌رگرته‌ووه پاش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له خۆ کاندیدکردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
بوڵند ئارنج جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له ئانکه‌ره به په‌یامنێرانی گوت هاکان فیدان ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و داوایه‌ی کشانده‌وه که ئاڕاسته‌ی پارتی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کردبوو به مه‌به‌ستی خۆکاندیدکردن بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌مساڵ. پاشان ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیر جارێـکی دیکه هاکان فیدانی له پـۆستی سه‌رۆکی ده‌زگای میت دامه‌زرانده‌وه و ئه‌ویش به زووترین کات ده‌ستبه‌کارده‌بێته‌وه.
هاکان فیدان هۆکاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه و ته‌نها گوتویه‌تی پـێویست بوو وه‌ها بکات و ئه‌و له خزمه‌تی وڵاته‌که‌ی و میلـله‌ته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هاکان فیدان له مانگی دوو وازی له پـۆسته‌که‌ی هێنا و داوای خۆکاندیدکردنی پـێشـکه‌شی پارته‌که‌ی کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی بڕیاره له مانگی شه‌شدا به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌م هه‌نگاوه جێی ناڕه‌زایی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا بوو که به نائه‌رێنی ناودێری کرد.
جێی ئاماژه‌یه هاکان فیدان به یه‌کێـک له که‌سه به‌هێزه‌کانی نێو حکومه‌تی تورکیا داده‌نرێت و له سـاڵی 2010 وه سه‌رۆکی ده‌زگای میت بووه و به که‌سێـکی هاوپه‌یمان و نزیکی ئه‌ردۆغان ده‌ناسرێت.