Accessibility links

له‌یلا به‌رزنجی: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که‌وتۆته‌ تاڵانکردنی شوێنه‌وا‌ره‌کانی عێراق بۆده‌ستکه‌وتی دارایی به‌کاریده‌هێنێت

  • Balen Salih

له‌یلا به‌رزنجی

له‌یلا به‌رزنجی

ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ کاره‌ دڕندانه‌کانی به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌یکات ده‌ستیشی کردووه‌ به‌ وێرانکردنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کان له‌ عێراقدا.

بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ لێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به‌ وێرانکردنی شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌کان له‌ پارێزگای موسڵ ده‌ڵێت ئه‌م کرده‌ی وێرانکردنانه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی تاوانه‌کانی شه‌ڕه‌وه‌ .

له‌یلا به‌رزنجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی گه‌شتیاری و شوێنه‌واره‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ڕووخاندنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کانی وڵاته‌که‌ په‌یامێکی تری ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌ بۆ جیهان که‌ تیایدا نیشانی ده‌دات هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستیان زیان گه‌یاندن نییه‌ به‌ مرۆڤایه‌تی به‌ڵکو مه‌به‌ستیشیان ڕووخاندنی شارستانیه‌تیه‌کانیشه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، له‌یلا به‌رزنجی ده‌ڵێت پێویسته‌ وڵاتان ڕیگه‌ نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کڕین و فرۆشتن به‌و پارچه‌ مێژووییانه‌وه‌ بکات به‌ڵکو پێویسته‌ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ بازرگانی بردوویانه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ عێراق.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی گه‌شت وگوزار و شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کان له‌و په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌ڵێت ئه‌م لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی کردووه‌ به‌ ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ وڵاتان و به‌ ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه‌وه‌ بۆ به‌ کۆمه‌ک کردنی عێراق له‌ بونیاتنانه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کان و مۆزه‌خانه‌کانیش که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وێرانی کردوون و ده‌شڵێت تا ئێستا وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤانه‌ی لایه‌نه‌کانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG