Accessibility links

سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشور سه‌ردانی باڵێۆزی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌ نه‌خۆشخانه‌


.
.

سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشور پارک گوین- های له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی باڵیۆزی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان مارک لیپرتی کرد له‌ نه‌خۆشخانه‌ که‌ له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا به‌ چاقو بریندار کرابوو.

چالاکوانێکی لایه‌نگیری کوریای باکور له‌ رۆژی پێنجشه‌مه‌ ده‌م و چاو و مه‌چه‌کی لیپرتی بریندار کرد له‌ کاتی خۆ ئاماده‌ کردندا بۆ پێشکه‌شکردنی ووتارێک له‌ هۆڵێکی ووتار پێشکه‌شکردندا له‌ سیۆل.

خانم پارک هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌ گه‌رانه‌وه‌ی له‌ گه‌شتێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له‌ رۆژێ هه‌ێنی به‌ لیپرتی ووت دڵی ئازاری دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازاری پێی که‌وتوه‌ چونکه‌ خۆشی تووشی هه‌مان جۆره‌ هیرش بوه‌. خانم پارک له‌ ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2006 دا ده‌م و چاوی بریندار کرابوو و له‌ هه‌مان نه‌خۆشخانه دا‌ تیماری کرابوو.

XS
SM
MD
LG