که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی هیندی له د‌ره‌نگانێکی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بێزاریه‌کی بێده‌نگی له سه‌ر ته‌لفزیۆن بڵاوکرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت رێگای نه‌دا له بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمێکی دۆکیومه‌نتری BBC سه‌باره‌ت به ده‌ست درێژێکردنێکی درنده‌دا بۆ سه‌ر خوێندکارێکدا له ساڵی 2012 له دلهی.
که‌ناڵی NDTV بریار وابوو له شه‌وی یه‌کشه‌ممه فیلمی Indiaîs Daughte یان کچی هیندوستان پێشان بدات به‌ڵام له جیاتیدا ته‌نها هه‌ر ناونیشانی فیلمه‌که‌ی به سور و سپی وه له پشته‌وه به ره‌ش نیشان دا و به بێده‌نگی و به چرایه‌کی نه‌وتیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر که بۆ فیلمه‌که ته‌رخان کرابوو پێشان دا. به‌رێوه‌به‌ری سه‌رنووسه‌ری NDTV پێش بێزاری ده‌ربرینه‌که له تویته‌ردا ووتی بێده‌نگ نابین به‌ڵام ده‌بیسترێن.