کاربه‌ده‌سـتێـکی کورد و چالاکوانان ده‌ڵێن ژنه شه‌ڕڤانێـکی ئه‌ڵمانی که له پاڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌ڕی داعشی ده‌کرد له باشوری کانتۆنی جه‌زیره گیانی له‌ده‌سـتداوه.
نه‌واف خه‌لیل گوته‌بێژی یه‌په‌گه گوتی ئیڤانا هۆفمان که ته‌مه‌نی 19 سـاڵ بوو و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی ئه‌فریکای باشور بوو، شه‌وی شه‌ممه له هێرشی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێـکی ئاشوری له ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر گیانی له‌ده‌سـتدا.
پاشان گوته‌بێژی یه‌په‌گه گوتی ئیڤانا که ئه‌ندامێـکی پارتی کۆمۆنیستی مارکسی – لینینی له تورکیا بوو، ماوه‌ی شه‌ش مانگ بوو په‌یوه‌ندی به یه‌په‌گه‌وه کردبوو.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌واڵی مه‌رگی ئیڤانای پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م ژنی بیانی که له پاڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه له شه‌ڕی دژی داعش گیانی له‌ده‌سـت بدات.