Accessibility links

شلیر باپیری: ژنان یه‌کمین که‌سانن که‌ ده‌بێت هۆشیار ببنه‌وه‌ و له‌ خۆ به‌رگری بکه‌ن

  • Jani Diylan

Shler Bapiri

Shler Bapiri

ئه‌مرۆ له‌ کاتێکدا رۆژی جیهانی ژن به‌رز راده‌گێردرێت، ژنی کورد سه‌ره‌رای گیان به‌ختکردن و خۆراگری له‌ رۆژئاڤا و باکور، رۆژهه‌ڵات و چیاکان و تا راده‌یه‌ک له‌ باشوری کوردستان، هێشتا زۆرێ له‌ پێشدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داب و نه‌رێته‌ دووا که‌وتوه‌کانی کۆمه‌ڵگا رزگاری بێت و بگاته‌ ئاست ژنانی پێشکه‌وتووی جیهان.

شلێر باپیری چالاکی کاروباری ژنان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" پێیم وایه‌ دۆخی ژنانی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تا ئێستا ناتوانین بڵێن له‌ دۆخێکی زۆر باشدایه‌، واته‌ له‌و دۆخه‌دا نییه‌ که‌ هه‌مۆمان ئه‌بێ چاوه‌روانی لێبکه‌ین و مه‌به‌ستیشمانه‌. شلێر خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دۆخه‌که‌ به‌ گشتی ئه‌گه‌ر چاوێک له‌ باشوری کوردستان بکه‌ین پێیم وایه‌ دۆخی شه‌ری داعش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی دۆخی ژنانی له‌ باشوری کوردستان به‌ددتر کردووه‌، ئه‌گه‌ر جاران خه‌مه‌کانمان سووتان و زۆر شتی دیکه‌ بوو، ئێستا خه‌مه‌کان زۆرتر بوه‌ به‌ هۆێ ئه‌و دۆخی ئاواره‌یی و قه‌یرانه‌ داراییه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها ژنان تووشی زۆر کاری نه‌خوازراویش بن، له‌ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ر کام به‌ پێی شوێنی جوگرافی خۆێ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا له‌ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ ژنه‌کان هاوبه‌شن، پێیم وایه‌ خه‌می ژنان خه‌مێکی هاوبه‌شه‌. شلێر ده‌شڵێت پێیم وایه‌ باشترکردنی دۆخه‌که‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کمانه‌، هه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ خودی تاکه‌کانمان دانه‌ به‌ دانه‌مان، به‌ڵام پێیم وایه‌ یه‌کم که‌س که‌ ده‌بێت هۆشیار بێته‌وه‌ و به‌رگری له‌ خۆ بکات ژنه‌کانه‌".

XS
SM
MD
LG