له ڕۆژی هه‌شتی مانگی سێ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چه‌ندین یادی ڕۆژی ژنان ده‌کرێته‌وه. ئه‌م ڕۆژه ته‌رخان کراوه بۆ ده‌ستکه‌وته ئابوری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ژنان. هه‌ر له هه‌مان کاتدا خه‌بات ده‌کرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی.
له‌لایه‌که‌وه باس له نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێت و له‌لایه‌کی تریشه‌وه باس له یاساکان و سیسته‌می حکومه‌ت ده‌کرێت.
له‌م به‌رنامه تایبه‌ته‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا چالاکوان و نوسه‌ر کنێر عه‌بدوڵا له سلێمانی و چالاکوانی مافی ژن بێریڤان ئه‌حمه‌د له ڕۆژئاوا باس له کێشه‌کانی ژنان ده‌که‌ن.
خانم کنێر ده‌ڵێت ڕه‌وشی ژنان له هه‌رێمی کوردستاندا پێش نه‌که‌وتووه به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی باوه‌ڕیان به مافی ژنان نییه. هاوکات خاتو بێریڤان ئه‌حمه‌دیش ده‌ڵێت له سوریا ڕه‌وشی ژنان له ژێر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د و چه‌کدارانی داعش زۆر خراپ بووه، به‌ڵام خه‌باتی شه‌ڕڤانانی ژن له کۆبانی شتێکی تریان نیشان دا.
ده‌قی مێزگرده‌که‌ی خالید فه‌تاح له‌گه‌ڵ بێریڤان ئه‌حمه‌د و کنێر عه‌بدوڵا.