سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به‌شداریی یادی 50 ساڵه‌ی ڕێپێوانی مافی مه‌ده‌نی کرد ناسراو به (سلما بۆ مۆنتۆگه‌مریی) یاخوود یه‌کشه‌مه‌ی خوێناوی، و داوای له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان کرد پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ به‌روپێشبردنی وڵات.
سه‌رۆک ئۆباما دانیبه‌وه‌شدانا جیاوازی ڕه‌گه‌زی هێشتا به‌رده‌وامه و ده‌رفه‌تی یه‌کسانی کار هێشتا به‌ده‌ست نه‌هاتوه.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما که یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌شپێستی ئه‌مه‌ریکایه له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌سی تر له گردبوونه‌وه شاری باشوور (سلما) له ستانی ئه‌له‌باما به‌شداربوو.
ئه‌م یاده له‌کاتێکدایه وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژی ره‌گه‌زپه‌رستیی ده‌بێته‌وه به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی پۆلیسی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕه‌شپێسته‌کان.
سه‌نگیش خرابووه سه‌ر شارۆچکه‌ی (فیرکسن له‌میسۆری) له‌و ڕوداوه‌ی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی سپی پێست گه‌نجێکی بێچه‌کی ڕه‌شپێستی له‌ساڵی ڕابردوودا کووشت به‌ناوی مایکڵ براون.