ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه که ناوچه گشتیه‌کان کرابوونه ئامانج له ده‌وروبه‌ری به‌غدا پایته‌ختی وڵاته‌که زیاتر له 10 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن یه‌که‌م هێرشی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیک ده‌ستی پێکردووه له شوێنێکی تایبه‌تی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلدا له شارۆچکه‌ی مه‌حمودیه له باشوری به‌غدا که 3 که‌س ده‌سبه‌جێ له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌کوژرێن و 15 که‌سی تریش بریندار ده‌بن.
دواتر بۆمبێک له شه‌قامێکی بازرگانیی ناوچه‌ی حوسه‌ینیه له باکوری به‌غدا ده‌ته‌قێته‌وه و له‌وێش 3 که‌س ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کیش بریندار ده‌بن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆمبێک بۆ کاروانێکی هێزی پۆلیس دانرابووه‌وه به‌ڵام کاروانه‌که ناپێکێت و که ده‌ته‌قێته‌وه 3 که‌سی سیڤیڵ ده‌کوژێت.کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ته‌واوی زیانه گیانیه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی عێراق ده‌ستی کردووه به لێکۆڵینه‌وه کردن له‌و ڕاپۆرتانه‌ی باس له وێرانکردنی شوێنه‌واری مێژوویی خۆرساباد ده‌که‌ن له باکوری عێراق.
وه‌زیری گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واره‌کان له حکومه‌تی عێراق به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه نیگه‌رانی هه‌ن که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پارچه مێژووییه‌کان بگوێزنه‌وه و زیان له‌م شوێنه‌واره مێژووییه‌ش بده‌ن.
کاربه‌ده‌ستێکی کورد که خه‌ڵکی موسڵه (سه‌عید مهم و زینی) به ئاژانسه‌که‌ی گوتووه توندڕه‌وان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان کردووه به وێران کردنی خۆرساباد و ئاماژه‌ی به چه‌ند گهواهدهرێکیش کردووه.
شا سه‌رجۆنی دووه‌م هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م له ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن له ساڵی 721 ی پێش زایین‌دا ئه‌م شاره وه‌ک پایته‌ختی نوێی ئاشوریه‌کان دروست ده‌کات.
ڕۆژی هه‌ینیش توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شوێنی مێژوویی نه‌مرودیان ته‌خت کرد که ته‌مه‌نی 3000 ساڵه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش به بلدۆزه‌ر له شوێنی مێژوویی حه‌زه‌ریان دا.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م کارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به تاوانی جه‌نگ ناودێر کردووه.