ئه‌مڕۆ 8 ی مانگی 3 ڕۆژی جیهانی ژنانه و ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌م یاده ده‌که‌نه‌وه.
هه‌زاران بۆنه و مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه‌وه له وڵاتانی جیهاندا ڕێکخراون و تایبه‌تیشن به‌و ده‌ستکه‌وته ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ژنان به‌ده‌ستیان هێناوه.
ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌رفه‌تێکه بۆ داواکردنی یه‌کسانیه‌کی زیاتر تا ژنان و خێزانه‌کانیشیان ژیانێکی سه‌رکه‌وتووانه بژین.
ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌تن به داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بابه‌تی تایبه‌تی به خۆیان و به کۆمه‌ڵگاکه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن له ڕۆژی جیهانی ژناندا که له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی تایبه‌تی خۆیاندا بگونجێت.
یه‌که‌م مه‌ڕاسیمی ڕۆژی جیهانی ژنان له ساڵی 1911 کراوه.