دوو ڕێکخراوی سیڤیڵی ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانیه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 10 که‌س.
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی چالاکوانان و هه‌روه‌هاش ڕێکخراوی سوریایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ناوچه‌ی ئه‌ربه‌عین ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقیان کردبووه ئامانج.
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی چالاکوانانی خۆجێیی ده‌ڵێن له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌دا به‌لانی که‌م 10 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن.
به‌ڵام ڕیکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت 11 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سیش بریندارن.