وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گه‌ێنێت هێزی عێراقی چه‌کدارانی داعشیان له شارۆچکه‌ی ئه‌لبه‌غدادی نزیک بنه‌که‌ی له‌شکری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رکردووه.
هێزی تێکه‌ڵی ئه‌رکی هاوبه‌ش ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند هێزی عێراقی و هێزی عه‌شره‌ته‌کان له هه‌رێمی ئه‌نبار توانیان سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و شارۆچکه‌یه له چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاک بکه‌نه‌وه، بنکه‌ی پۆلیس و سێ پردی سه‌ره‌کی ڕوباری فیراتیان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه.
ملیتانه‌کان له مانگی 9 وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و پردانه‌دا گرتبوو.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رکرده‌ی باڵای هێزی ئه‌مه‌ریکا مارتن دێمپسی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند نیگه‌رانی هه‌یه له‌مه‌ڕ کاریگه‌ری ئێران به‌سه‌ر عێراقداو پشتیوانی کردنی له ملیشیا شیعه‌کان.