Accessibility links

په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر: شکسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ کۆبانی و شوێنه‌کانی تریش یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی گۆڕانکاری له‌ هه‌ڵوێستی تورکیادا

  • Balen Salih

په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر

په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر

له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا گۆڕانێک له‌ هه‌ڵوێستی وڵاتی تورکیادا بینرا به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ئاماده‌یی وڵاته‌که‌یان ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی وه‌ک ده‌ڵێن ئازادکردنی شاری موسڵ.

په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر، شاره‌زای کاروباری تورکیا ده‌ڵێت هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا گۆڕانکاریه‌کی ته‌واویان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک فاکته‌ر هه‌ن وه‌هایان له‌ ئانکه‌ره‌ کردووه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیدا بکاته‌وه‌ له‌وانه‌؛ هێزه‌ سیاسیه‌کان و ده‌نگه‌ ناڕه‌زاکانی ناوخۆی تورکیا به‌رامبه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا،په‌راوێزخستنی تورکیا له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌هاش لێکتێگه‌یشتنی نێوان واشنتۆن و ئانکه‌ره‌ که‌ به‌ یه‌کێک له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کان ناودێری ده‌کات.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی ئانکه‌ره‌ متمانه‌ی له‌ واشنتۆنه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئاینده‌ی سوریا و دڵنیابووه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌ چ میکانیزمێک ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د لاده‌برێت و کێش ده‌بێته‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌ سوریای ئاینده‌دا ئه‌وجا هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ ده‌دات له‌ هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG