فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌ک له نزیک بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵاتی به ئۆتۆمبیله‌که‌ی له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵکی داوه و له ئاکامدا 5 که‌س برینداربوون که چواریان پـۆلیسن.
لوبا سه‌مری گوته‌بێژی پـۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی هه‌ینی هێرشێـکی تێرۆرستی بووه و پـۆلیسه‌کان له هێرشبه‌ره‌که هاتوونه‌ته ده‌ست و ته‌قه‌یان لێکردووه و برینداریان کردووه و پاشان ده‌ستگیریان کردووه و ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه‌یه و له بارێـکی ته‌ندروسـتی خراپـدایه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی کردوونی به ژێره‌وه هیچیان له بارێـکی ته‌ندروسـتی مه‌ترسیداردا نین .
پـۆلیس گوتیشی هێرشبه‌ره‌که پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کردبوو به ژێره‌وه له ئۆتۆمبیله‌که‌ی هاتووه‌ته ده‌رێ و هه‌وڵی داوه ڕێبوارێـک به‌ر چه‌قۆ بدات، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌کانی لێی ده‌کران ڕێگری لێکراوه.
ڕووداوه‌که له کاتێـکدا بووه که خه‌ڵکی به بۆنه‌ی جه‌ژنی مسرۆخت ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و جاده و شه‌قامه‌کان قه‌ره‌باڵغ بوون.