گه‌وره سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی به‌ره‌ی ئه‌لنوسره که هاوسۆزی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یه له ئاکامی هێرشێک ده‌کوژرێت.
پێده‌چێت ئه‌و هێرشه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاست به‌رزی به‌ره‌ی نوسره‌ی کردبێته ئامانج.
له‌و هێرشه‌دا ئه‌بو هومام ئه‌لشامی کوژراوه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی تری ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره‌ش کوژراون.
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌یان کردۆته سه‌ر توندڕه‌وانی به‌ره‌ی نوسره له هه‌رێمی ئیدلب.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ڕاپۆرتی له‌سه‌ر کوژرانه‌که‌ی ئه‌بو هومام داوه به‌ڵام ناڵێت کێ هێرشه‌که‌ی کردووه.
یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه ده‌ڵێت کوشتنی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌یان گورزێکی به‌هێز بووه به ڕووی به‌ره‌ی نوسره‌دا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت چاره‌نوسی ئه‌بو موحه‌مه‌د ئه‌لگۆلانی ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره ئاشکرانییه و ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێرکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت زانیاری هه‌ن که ئه‌لگۆلانی له ناوچه‌که بووه.
یه‌کێک له ماڵپه‌ڕه‌کانی به‌ره‌ی نوسره له زاری ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لشامی، ده‌مڕاستی به‌ره‌ی نوسره‌وه‌هێرشه ئاسمانیه‌که‌ی ڕۆژی 5 شه‌ممه و کوژرانی ئه‌بو هومام و سیان له پاسه‌وانه‌کانی پشتڕاست کردۆته‌وه.
به‌ره‌ی نوسره ڕکابه‌ری ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه که له هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌کانه له سوریادا و هه‌روه‌هاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆته ئامانجی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.