Accessibility links

جه‌واد مه‌لکشاهی: حشدی شعبی له‌ شێوازی هێزی به‌سیجی ئێرانه‌

  • Jani Diylan

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

عێراق له‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ گرتنه‌وه‌ی تکریت، دیاره‌ ئه‌مجاره‌ له‌ جیاتی په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریکا رووێ له‌ ئێران کردووه‌، هه‌ندێ له‌ میدیاکان له‌ نێوانیان NY Times ئاماژه‌ به‌ ناکۆکی نێوان کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و عێراقی ده‌کات.

رۆژنامه‌وان جه‌واد مه‌لکشاهی له‌ هڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ئه‌مرۆ نزیکه‌ی سێ رۆژه‌ هێزه‌کانی عێراقی هێرشیان بۆ ئازادکردنی پاریزگای سه‌لاحه‌دین له‌ ده‌ستی داعش به‌ بێ پۆششی هێزه‌کانی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌ تاێبه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستیان پێکردووه، من پێیم وایه‌ ده‌ستێکی ده‌ره‌کیش له‌ ناو بابه‌ته‌که‌دا هه‌یه‌ و ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێ ناکۆکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران ده‌کات‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ریکا حه‌ز ناکات ئه‌م (حشد شعبی) یه به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ په‌له‌ و به‌ کوت و پر هه‌ندێ سه‌رکه‌وتن له‌ به‌ره‌کانی شه‌ردا به‌ ده‌ست بێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێ ئه‌م شه‌ره‌ به‌م زووه‌ کۆتایی پێی بێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شیانی هه‌یه‌ هێزه‌کانی عێراقی به‌ بێ پشتێوانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنن ده‌ڵی پێیم وانیه‌ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ ده‌ست بێنن وه‌ ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بێنن پێیم وا نییه‌ به‌م ئاسانیه‌ بێت وه‌ یاخود به‌م زووانه‌ بێت. کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ شه‌رێکی درێژ خایه‌ن له‌ نێوان داعش و هێزه‌کانی عێراقی به‌ تاێبه‌ت حشدی شعبی که‌ هه‌موو گومانێکی له‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزدیکه‌. کاک جه‌واد ده‌شڵێت ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌ هۆێ کێشانه‌وه‌ی هه‌ێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درووست بوه‌ ئێرانیه‌کان پریان کردوه‌ته‌وه‌ وه‌ ئێساش به‌رده‌وامن له‌ پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ ته‌نانه‌ت له‌ به‌ره‌کانی شه‌ردا و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ شێوازی درووستکردنی حشدی شعبی وه‌کو شێوازی سه‌ره‌تاکانی شه‌ری ئێران و عێراقه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی هێزی به‌سیجی درووستکرد".

XS
SM
MD
LG