کۆنستاندینۆس ئێرێک سکه‌رفێڵد که سه‌ربازێـکی پـێشووی هێزی ما‌رینزی به‌ریتانیا بوو و له مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵه‌وه په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی یه‌په‌گه له سوریا کردبوو، له 2 ی مانگی سێ له شه‌ڕی دژی داعش گیانی له‌ده‌سـتدا.
ئێرێک که ته‌مه‌نی 25 سـاڵ بوو و له نێو هێزه‌کانی یه‌په‌گه به که‌مال ناسرابوو، له شه‌ڕی ئه‌م دوایـیانه‌ی ته‌ل براک له به‌ره‌ی پـێشه‌وه به‌شداری کردبوو و پـێوه‌بوو.
جۆردن ماتسن که ئه‌ویش شه‌ڕڤانێـکی بیانیـیه و سه‌ربازێـکی پـێشـووی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایه، ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه، ئێسـتا له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئێرێکه و کار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا ده‌که‌ن. گوتوشیه‌تی خوازیارن له پاڵ درختێـکی زه‌یتوندا له ڕۆژئاوای کوردسـتان به خاکی بسپـێرن.
دایک و باوکی ئێرێـک که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک یۆنانین به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه" ئێرێـک مه‌شخه‌ڵێـکی کورت ته‌مه‌ن بوو، به‌ڵام به دلێرانه و به باوه‌ڕێـکی پته‌و و سه‌ربه‌رز بۆ خۆشه‌ویستی دروشایه‌وه، بۆیه ئێمه زۆر پـێی سه‌ر به‌رزین."
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕۆدی محه‌مه‌د ئه‌مین ڕۆژنامه‌وان له قامیشلو کرد. هه‌روه‌ها زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلو ئه‌ویش ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.