Accessibility links

هاوپه‌یمانان 14 هێرشی ئاسـمانی له‌ دژی داعش له‌ سوریا و عێراق ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن

  • VOA News

هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له‌ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژدا 14 هێرشی ئاسـمانیـیان له‌ دژی داعش له‌ سوریا و عێراق ئه‌نجامداوه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌تیـیه‌ی هاوپه‌یماناندا هاتووه‌، فڕۆکه‌کانیان 6 هێرشی ئاسـمانیـیان له‌ ناوچه‌کانی نزیک شاری کۆبانی ئه‌نجامداوه‌ و 3 یه‌که‌ی چه‌کداری داعش کراونه‌ته‌ ئامانج و هه‌روه‌ها هێرشێـکی دیکه‌ی ئاسمانی له‌ نزیک حه‌سه‌که‌ ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ عێراقیش، 7 هێرشی ئاسـمانی له‌ نزیک موسڵ و ئه‌سه‌د و بێجی و ڕومادی و شه‌نگاڵ له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌کانه‌وه‌ کراوه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ک شوێنی داعش دراون که‌ یه‌کێکیان خاڵێـکی پشـکنین بووه‌.

XS
SM
MD
LG