هێزه‌کانی عێراقی و میلیشیاکان ئه‌مرۆ سێشه‌مه به‌رده‌وام بوونه له هێرشه‌کانیاندا دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نزدیک به تکریت له ده‌مێکدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاره‌که که له کۆتایی مانگی شه‌ش که‌وته ده‌ستی میلیشیاکان.
هێزه‌کانی زه‌مینی له دوو به‌ره‌وه پێش چوونه به‌ڵام فه‌رمانده له‌شکه‌ریه‌کان ووتیان پێشه‌وه چوونیان به هۆێ بۆمبه‌کانی لێوار ریگا هێدی بوه‌ته‌وه.
نزیکه‌ی 30 هه‌زار له هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی، میلیشیا شیعه‌کان و پێشمه‌رگه کورده‌کان و به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراقی له‌و کرداره‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
سه‌رکه‌وتن له تکریت خالێکی ستراتیژی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونه بۆ هێزه‌کانی عێراقی بۆ رووکردنه موسڵ دووه‌مین گه‌وره‌ترین شاری عێراق که وه‌کو بنکه‌ی به‌هێز و ره‌گی سه‌ره‌کیه بۆ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
تکریت هه‌ر وه‌ها شاری له داێکبووی دیکتاتۆری پێشینی عێراقه که پاش لادانی له ساڵی 2003 له سێداره درا.