Accessibility links

مه‌حمود عوسمان: دیاره‌ ئێران ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی له‌ هێرشه‌که‌ی تکریتدا هه‌یه‌

  • Haider Kareem

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

دکتۆر مه‌حمود عوسمان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌شکری عێراق به‌ هاوکاری حه‌شدی شه‌عبی هێرشێـکی به‌رفراوانی کرده‌ سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شاری تکریت که‌ له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌سـتی داعشدایه‌.

ئه‌وه‌ی بووه‌ته‌ جێـگای باس ئێران ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌و هێزه‌ ده‌بینێت و به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێـکه‌وه‌ به‌شداری شه‌ڕه‌که‌ ده‌کات و ته‌نانه‌ت فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیش به‌کارده‌هێنێت و گوایه‌ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان ڕۆڵی ته‌ماشاکار ده‌بینن.

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت دیاره‌ ئه‌م هێرشه‌ به‌ کۆمه‌کی ئێران ده‌کرێت‌، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی تیایدا هه‌یه‌ و هه‌ندێـک له‌ عه‌شیره‌ته‌ سووننه‌کانیشیان له‌گه‌ڵیاندا به‌شدارن.

XS
SM
MD
LG