Accessibility links

سوپای پاسداران چاودێری فه‌یسبوکی 8 ملیۆن ئێرانی ده‌کات


ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ئێران IRNA ده‌ڵێت سوپای پاسداران چاودێری ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری چالاکی ئێرانیـیه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر فه‌یسبوک.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئاژانسه‌که‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی به‌شی ئاسایشی ئنته‌رنێتی سوپای پاسدارانی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت دوای لایکـکردنی "Like" 8 ملیۆن که‌س که‌توون.

پاشان فه‌یسبوک تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی "Suggested Post" وه‌ خه‌ڵـکی بۆ ماڵپه‌ڕی نائه‌خلاقی ده‌بات. ده‌شڵێت فه‌یسبوک به‌ ئاشـکرایی پـشـتیوانی له‌ جلوبه‌رگی" نا ئیسلامی" ژنان ده‌کات.

سوپای پاسداران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان 2 ئێرانیـیان ده‌سـتگیرکردووه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی سێکسی و دروسـتکردنی پـرۆفایلی ساخته‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئێران زۆر جار ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت. له‌ پاش هه‌رڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2009 وه‌ فه‌یسبوک و زۆر له‌ تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌کروان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زۆرێـک له‌ ئێرانیـیه‌کان له‌ ڕێگه‌ی پـرۆکسی و ڤی‌پی‌ئێنه‌وه‌ ده‌توانن بچنه‌ سه‌ر فه‌یسبوک و تۆڕه‌کانی دیکه‌.

XS
SM
MD
LG