وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له ئێران کردووه هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه.
جان کیری ڕۆژی دووشه‌ممه له ژنێڤ ئه‌م داوایه‌ی کرد و گوتی ده‌بێت ئێران بڕیاری قورس بدات تاوه‌کو به ڕێکه‌وتنێـکی گشـتگیر بگه‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد هه‌رچه‌نده هه‌ندێـک به‌ره‌وپـێشچوون له وتووێژه‌کاندا هه‌ن، به‌ڵام هێشـتا کۆسپ ماون.
پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به شیانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێـک له ناوه‌رۆکی دانوسـتاندنه‌کان که گومان ده‌کرێت له لایه‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیله‌وه ئاشـکرای بکرێت. گوتی " ئێمه نیگه‌رانین له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له شیانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێـک له ورده‌کاری وتووێژه‌کان ده‌کرێت."
پاشان به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئاگاهی به نه‌ته‌نیاهۆ دا و گوتی" ده‌مه‌وێت به ڕوونی بڵێم کارێـکی له‌و جۆره ده‌بێته مایه‌ی سه‌ختکردنی هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشـتن ڕێـکه‌وتنێـکی باش که ئیسرائیل و که‌سانی دیکه ده‌یخوازن."
گوتیشی " ئاسایشی ئیسرائیل له سه‌رووی هه‌موو بابه‌ته‌کانه‌وه‌یه که گرنگی پـێده‌ده‌ین."
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل مه‌ترسی هه‌یه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی وه‌ها له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگات که بواری بۆ بمێنێته‌وه به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی چه‌کی ناو‌کی دروسـتبکات، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه ڕێـکه‌وتنێـکی له‌و جۆره بکرێت.