Accessibility links

لیوا وه‌ستا ڕه‌سول: هه‌واڵی ئاڵوگورکردنی دیله‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ داعش ڕاست نێیه‌


تیروریستانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش بەرەبەیانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ هێرشیان کرده‌ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سوڵتان عەبدوڵا له‌ میحوه‌ری مه‌خموور به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ توانیان بیانشکێنن.

لیوا وه‌ستا ڕه‌سول عومه‌ر له‌تیف لێپرسراوی میحوه‌ری باشووری که‌رکوك به‌ به‌شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند چەکدارانی داعش له‌ نێوه‌شه‌ودا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سوڵتان عەبدوڵا و ته‌ل ئه‌لریم ، بۆ ماوەیه‌ك شەڕه‌که‌ بەردەوام بوو به‌ڵام ‌هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ زیانێکی زۆری پێگه‌یاندن وکوشتیاریان هه‌بووه‌و به‌باشی شکاون.

وه‌ستا ڕه‌سول له‌وڵامی پرسیاریکدا سه‌باره‌ت به‌ دیله‌کانی پێشمه‌رگه‌ گوتی هێشتا دیله‌کانی پێشمه‌رگه‌ لای داعش ماونه‌ته‌وه‌ چۆنکه‌ داعش هێزیك نێیه‌ ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بکرێت. هێچ که‌ناڵێکی په‌یوه‌نیکردن نێیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، هێزێکی دژ یاساو قانونی جه‌نگ و یاسای مرۆڤایه‌تین، هه‌موو جۆره‌ یاساییه‌کیان پێشیلکردووه‌، بۆیه‌ ناتوانرێت له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی ئاوا ته‌عامول بکرێت.

XS
SM
MD
LG