سه‌رهه‌ڵداوانی کورد داوای چه‌ک دانانیان ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌که‌م جار حکومه‌تی تورکیا هه‌نگاو بنێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دیموکراسی و هه‌روه‌هاش ده‌بێت ئه‌و به‌رنوسه ئاسایشیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌ی بۆ وتووێژکردن خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که لابدرێت.
له‌م هه‌واڵه‌ی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسدا هاتووه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) که له ئاژانسی ده‌نگوباسی فورات نیوس دا بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌ڵامی داواکه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌یه که داوای له په‌که‌که کردبوو تا له به‌هاری ئه‌مساڵدا کۆنگره‌یه‌ک بگرێت و تیایدا بڕیاربدات بۆ کۆتایی هێنان به ململانێی چه‌کداری.
پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێت وابه‌سته‌ی ئاگربه‌ست بووه وه‌ک به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ کۆتایی هێنان به 30 ساڵه‌ی یاخیبوونی خوێناوی ده‌درێن.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی پارتی کرێکارانی کوردستاندا هاتووه ده‌بێت حکومه‌تی تورکیا ڕژدی و خواستی باشی خۆی نیشان بدات له ڕێی لادانی ئه‌و به‌رنوسه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هێزی پۆلیس زیاد ده‌کات له تورکیادا.
له ئاکامی ئه‌م قه‌یرانه‌ی نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی کورد و له‌شکری تورکیا ده‌یان هه‌زار که‌س کوژراون له‌وه‌تای ساڵی 1984 ه‌وه.