به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له ڕێدایه به‌ره‌و واشنتۆن که بڕیاره وتارێکی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بدات له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی بن گۆریۆن گوتوویه‌تی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌مریکا بۆ ئه‌رکێکی مێژووییه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه چونکه جان بۆ‌ینه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که کۆمارییه هیچ ڕاوێژێکی له‌گه‌ڵ کۆشکی سپی‌دا نه‌کردووه به‌ر له‌وه‌ی بانگهێشتی به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ بکرێت بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌و وتاره له‌به‌رده‌م یاسا دانه‌رانی ئه‌مریکاییدا.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی دیموکرات له کۆنگرێسدا به‌رنامه‌ی بایکۆت کردنی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان هه‌یه که بڕیاره سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل وتاره‌که‌ی تیادا پێشکه‌ش بکات.
سوزن ڕایس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پلانه‌کانی به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆی به تێکده‌ری پێکهاته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان ناودێر کردووه.
خانم ڕایس له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی ئه‌مریکادا بووه واته دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کان ، به‌ڵام پێده‌چێت به هه‌نگاوی ئه‌م دواییه‌ی کۆماریه‌کان ئه‌و شێوازی په‌یوه‌ندیه زیانی لێبکه‌وێت.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل که له‌م مانگه‌دا به‌شداری ده‌کاته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسرائیل‌دا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جه‌ختی کردۆته‌وه له‌وه‌ی چیی له ده‌سه‌ڵاتدا بێت ده‌یکات له پێناو ئاینده‌ی ئیسرائیل‌دا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل گوتوویه‌تی ڕێز له سه‌رۆک ئۆباما ده‌گرێت و بڕوای به په‌یوه‌ندیه‌کی تۆکمه هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا به‌ڵام ده‌شڵێت ئاسایشی ئیسرائیل وابه‌سته‌یی سه‌ره‌کیه‌تی.